با لە زووترین کاتدا فریاتان بکەون

ژمارەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بزانن؛ 115 و 125

964+

شۆڕش قادری

ژمارەکانی 115 و 125ـی بەرگری شارستانی هەولێر قەت لەبیر مەکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی رووداوە نەخوازراوەکاندا، بەزووترین کات بگەنە لاتان و فریاتان بکەون.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “ڤیدیۆیەکمان بڵاوکردووەتەوە و تیدا ژمارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تێدا داناوە وەکوو رێنمایی و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان، ئێوەش تا دەتوانن هاوکارمان بن و لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە”.

ژمارەکانی 115 و 125ـی بەرگری شارستانی هەولێر گرنگە لە هەموو ماڵێک هەبێ

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەکانی 115 و 125ـی بەرگری شارستانی هەولێر گرنگە لە هەموو ماڵێک هەبێ، بۆ ئەوەی لەکاتی رووداوە نەخوازراوەکان، بەزووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە و بەوەش لە قەبارەی زیانی رووداوەکان کەم بکرێتەوە.

بەرگری شارستانی هەولێر بۆ هەندێک پەیج و ماڵپەڕ؛ هەواڵی...

بەرگری شارستانی هەولێر بۆ هەندێک پەیج و ماڵپەڕ؛ هەواڵی ناڕاست بڵاومەکەنەوە

کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر بوون بە پسپۆڕی رزگا...

کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر بوون بە پسپۆڕی رزگار کردن