10 ئامێری جیاوازیشیان بۆ دابین ده‌كەن

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زیاتر له‌ 50 ملیار دینارى بۆ پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیستێک پڕۆژه‌ به‌ بودجه‌كانیانه‌وه‌، درایه‌ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوو جێبه‌جێ بكرێن، كه‌ ته‌واوى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆیان زیاتر له‌ 50 ملیار دیناره‌.

پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكرده‌وه‌، نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە رەزامەندی بۆ نۆ پڕۆژه‌ى گرنگ وەرگرت، كه‌ پێشتر له‌ 16.4.2025 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان داوایان كردبوو.

ئەمڕۆ، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارانی سلێمانى، هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕیندا کۆبووەوە.

ئه‌و پڕۆ ژانه‌ى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن بریتیین له‌:

دروستكردنی ناوچەی بازاڕی ئازاد لە هەڵەبجە، پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30 مەتری كەمەرەیی لە قەزای خورماڵ،  دابینكردنی بودجەی تایبەت بەدەر لە پشكی پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و بودجەی وەبەرهێنان بە بڕی 10 ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوە و بەرەوپێشچوونی پارێزگاكە لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.

گۆڕینی بودجەی خانووی خۆكردی وارسی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە بڕی 16،296،00$ دۆلار.

ئامادەكردنی دیزاین و دەرخستە و دروستكردنی رێگای بازنەیی 40 مەتری هەڵەبجە بە بڕی 30 ملیار دینار.

پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و رێگای گەڕەكی شەهیدانی كیمیاباران بە بڕی زیاتر له‌ 14 ملیار دینار.

پڕۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی ئازادی لە ناحیەی سیروان / قۆناغی دووەم بە گوژمەی نزیكه‌ى سێ ملیار دینار.

دروستكردنی بینای پارێزگا بە چوار ملیار دینار.

له‌گه‌ڵ بڕیاردران له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژانه‌ى سه‌ره‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریش دا، ئەم ئامێرانە بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابین بكات، كه‌ بریتین له‌ سێ دانە بلدۆزەر ، سێ دانه‌ لۆلۆده‌ر، سێ دانه‌ فلات،

شه‌ش دانه‌ گەلابە، دوو ده‌قاق، هه‌شت تانكه‌رى ئاو،  پێنج شۆفڵ، سێ بوب كات، حه‌وت گرێده‌ر و پێنج دانه‌ عادیله‌.

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌ شوێنكاره‌كانى كه‌لوپه‌لى ب...

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌ شوێنكاره‌كانى كه‌لوپه‌لى بیناسازى ده‌گوازێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ى شار

964 ئه‌و مه‌رسومه‌ى سه‌دام بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌...

964 ئه‌و مه‌رسومه‌ى سه‌دام بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى له‌ قه‌زاوه‌ كرده‌ ناحیه‌

راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك له‌باره‌ى نه‌خشه‌ تاز...

راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك له‌باره‌ى نه‌خشه‌ تازه‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌