له ناحیهى سیروان روویدا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
له ههڵهبجه بههۆى رووداوێکی هاتوچۆوه شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا.
رووداوهكه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یهكشهممه لە ناحیەی سیروان روویداوه، ماتۆڕسوارهكه خۆی کێشاوە بە شۆستەی شەقامێکدا و دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی شار ئەمشەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندارببوو، دواى گواستنهوهى بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرا، بهڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو گیانی لەدەست دا.
وتیشیو “رووداوەکە لە نزیک نەمامگەی ناحیەی سیروان روویداوە، شۆفێرەکەش ناوی (ئامانج ئیبراهیم مەولود)ە و دانیشتووی ناحیەی سیروان بوو”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن