کەلار کەمترینە

پێنجوێن زۆرترین بارانی ساڵی لێ باریوە

964+
ئەحمەد مستەفا

قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، بەرزترین رێژەی دابارینی ساڵی 2024 بۆ 2025ی هەبووە، ئەوە لە حاڵێکدا کەلار نزمترین رێژەی دابارینی هەبووە لە هەمان ماوەدا و تێکڕای دابارینەکەی تەنیا 288 ملیم باران بووە.

کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کۆی گشتی باران بارینی “وەرزی دابارینی” ساڵی 2024 بۆ 2025ـی ناوچەکانی لە نۆ شوێن داتا کردووە و بڵاوی کردەوە.

بە گوێرەی داتاکە، قەزای پێنجوێن بە دابارینی 545.1 ملیم باران لە پێشەنگی دابارینی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بووە، کە تێکڕای ساڵانەکەی گەیشتووە بە 1034 میلم، هەروەها بەدوای ئەو هەڵەبجە دووەم زۆرترین ناوچە بووە بە دابارینی 423.2 ملیم باران.

سەبارەت بە ناوەندی شارەکان، لە تەواوی ناوەندی سلێمانی کۆی گشتی باران بارینی ساڵی 2024 بۆ 2025، کە داتا کراوە، 350.3 ملیم بووە، لە کاتێکدا تێکڕای باران بارینی ساڵانە لەو پارێزگایە 747 ملیم بووە.

بەو پێیەی تائێستا سلێمانی داتای کەش و دابارینی هەڵەبجە دەکات، لە هەڵەبجە کۆی گشتی باران بارینی ساڵ 432.2 ی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا تێکڕای بارینی ساڵانەی 629 ملیم بووە.

داتا تۆمارکراوەکان؛

پێنجوێن زۆرترین بارانی ساڵی لێ باریوە