"10 ساڵه به‌م شێوه‌یه‌یه"
ئاوى خواردنه‌وه‌ى خورماتوو بۆنى گرتووه و ئاوه‌ڕۆش پاكى ناكاته‌وه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پڕۆژەی ئاوی خورماتوو کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوه‌ی ماڵانە لە قەزاکە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بۆنێکی یەکجار ناخۆشی گرتووه، وەک هاوڵاتیان دەڵێن، کاتێک ئاویان دێتەوە هیچ سوودێک لەو ئاوە نابینن بەو پێیەی شیاوی خواردنەوە نیە و تەنانەت بۆخۆشوردن کێشەی نەخۆشیەکانی پێستیان بۆ دروست دەبێت.
چه‌ند هاوڵاتیه‌كى قه‌زاكه گردبوونه‌وه و داواى چاره‌سه‌رى ئاوه‌كه‌یان كرد، یه‌كێك له‌وانه به 964ـى وت “ماوه‌ى 10 ئاوه‌كه‌مان به‌وشێوه‌یه‌یه”.
لای خۆشیەوە ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی خورماتوو بە 964ـی وت، ئاوەکە لەرووی کلۆرەوە کێشەی نیە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە ئاستی ئاوەکە دابه‌زیوە.
وتیشی “ئەو ئامێرەی کە ئەرکی راکێشانی ئاوە بەهۆی دابەزینی ئاوەکەوە قوڕ و لیتەو پیسایی نیو پڕۆژە ئاوەکەی راکێشاوە و ئەمەش وایکردووە بەشێک لەماڵان ئاوی پیسیان بۆ بڕوات یاخود ئەو ئاوەی پێیان دەدرێت بۆنی ناخۆشی لێ بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندیان به ئاوه‌ڕۆ قه‌زاكه كردووه ئاوه‌كه پاكبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵیبَت تاوه‌كو ئێستا ئه‌وكاره‌یان نه‌كردووه.
پێداچوونه‌وه‌ى: فه‌رهاد حه‌سه‌ن