هەواڵەکان
ئاگرەكەی سنووری شەمامک 100 دۆنم دەغڵودانی سووتاند
964
ژووری هەواڵ
…
ئەو ئاگرەى شەوى رابردوو لە سنوورى گوندی سۆربەش لە دەشتی شەمامكی هەولێر كەوتەوە، زیانی زۆری گەیاند و دانیشتوویەکى گوندەكەش دەڵێت، ئاگری لەو شێوەیە پێشتر وێنەى نەبووە، ، مەگەر ئاگرەکانى کالیفۆرنیا و ئەمریکا ئەوەندە گەورە بووبن.
وشكەساڵی نەك هەر كشتوكاڵ و جوتیارانی بێ هیوا كردووە، ئەوەتا تەنگی بە گیاندارانیش هەڵچنیوە، ئەمە هەر لە خۆوە نییە و ڤیدیۆیەك بۆ 964 نێرداوە، تێیدا دەردەكەوێت ژمارەیەک بزنەکێوى بۆ دەستکەوتنى ئاوى خواردنەوە، بۆ دەشتاییەکانی پێنجوێن دابەزیون و لەناو زەوى و کشتوکاڵى جوتیاران تەراتێنیانە.
لقی بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی كەركوكى سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق، هاواری لێ هەڵساوە و داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری دەكات، كاكە وەرن كارتی بایەعییەكە نوێبكەنەوە.
بە پێی ئامارێكی خێرا كە 964 ئەنجامی داوە، تەنیا لەم مانگەدا لە هەرێمی كوردستان، حەوت ماتۆڕسوار بە رووداوی هاتوچۆ و كەوتن گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 10 ماتۆڕسواریش بریندار بوون.