باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک - وێنە: 964
لە هاوپەیمانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کشانەوە
دوو ئەندامە عەرەبەکە؛ هیچ جددیەتێکمان لە رێکەوتنی نێوانمان نەبینی
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانیی پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك كشانەوە، بەڵام دەڵێن، بەردەوام دەبن لە كاركردن لە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و وەستانەوە دژی گەندەڵی.
دوو ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، رەعد ساڵح و شێخ زاهر ئەنوەر عاسی لە نەتەوەی عەرەب بوون، لە هاوپەیمانیی پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك كشانەوە.
ئەوان لە هاوپیەمانێتییەکە کشانەوە، ئەوان ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 رایانگەناند، بەردەوام دەبن لە كاركردن لە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و وەستانەوە دژی گەندەڵی.
لە بارەی هۆکاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیەتییەکە وتیان، زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوکدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ جددییەکمان لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە سیاسییە نەبینیوە کە لەسەر بنەمای ئەو ئیدارەیەی ئێستامان پێکهێنا.
گرنگترینیان مەلەفی دیارنەمانی بێتاوانەکان و بڕگەکانی ترە. چونکە ئێمە کەسانی خاوەن بەرژەوەندی شەخسی نین یان ئەوانەی تەماحی پۆستەکانمان هەیە، بەشداریمان لە پرۆسەی سیاسی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان لە کەرکوک کرد.
دەڵێن، بڕیارمان داوە لەو هاوپەیمانییە بکشێینەوە کە بۆ ئیدارەدانی کەرکوک پێکهێنراوە، هاوکات بەردەوامین لە کارە پەرۆشەکانمان لە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ خزمەتکردنی کەرکوک و خەڵکەکەی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران.
شەوی 10ـی ئابی 2024، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتێل رەشید لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، ئەو دوو ئەندامە لەگەڵ ئەندامەکانی لیستی یەکێتی و بەشداری پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بوون بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار، بەڵام ئەمڕۆ کشانەوەیان لەو هاوپەیمانێتیە راگەیاند.