له‌به‌رده‌م پارێزگاى سلێمانى گردبوونه‌وه
له سلێمانى داوا له حكومه‌ت كرا پێداچوونه‌وه به نرخى دیاریكراوى كاره‌با بكات
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و چالاكوان له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگا گردبوونه‌وه و داوایان له حكومه‌تى هه‌رێم كرد پێداچوونه‌وه به‌و نرخانه‌ى كاره‌با بكات كه دیاریكردوون.
یه‌كێك له به‌شداربووان به 964ـى وت، نرخى كاره‌با زۆره و ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بیسه‌پێنن، خه‌ڵكیش باری دارایی خراپ و دیاریكراوه.
وتیشی “نامانه‌وێت به‌م شێوه‌یه خزمه‌تگوزارییه‌كى گشتى وه‌كو كاره‌با بدرێته كه‌رتى تایبه‌ت و به‌هه‌وه‌سی خۆی نرخ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بسه‌پێنێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن