هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بەڕێوەدەچێت

تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا و رووداوەکانی هاتوچۆ کەرکوکیان کەمخوێن کردووە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا و هەروەها رووداوەکانی هاتوچۆ، فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی راگەیاند.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا و رووداوەکانی هاتوچۆ روویان لەزیادبوون کردووە و هەرلەبەر ئەوەش، رۆژانە پێویستمان بە رێژەیەکی زۆر خوێن دەبێت، بۆیە هەڵمەتێکی خوێنبەخشینمان راگەیاندووە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت”.

بەقسەی ئەزهەر سەمەد راوێژکاری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی سلێمانی بەدەم هەڵمەتەکەوە چووە و  دوای راگەیاندنی ئەو هەڵمەتە، ژمارەیەک کارمەندیان ناردووە بۆ شاری کەرکوک و زیاتر لە 100 بوتڵی خوێنیان بە بانکی خوێن بەخشیوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سەنتەری گرێی شێرپەنجە و خوێنی کەرکوک قۆناغی یەکەمی تەو...

سەنتەری گرێی شێرپەنجە و خوێنی کەرکوک قۆناغی یەکەمی تەواو دەکرێ