دیمەنێکی بەهاریی دەڤەری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
ئیدی بەتەمای هەوای فێنک مەبن
ئاسمان ساف و روونە و پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
بەرەو هاوین دەڕۆین و ئیدی دەبێ بەتەمای کەشی فێنک نەبین، بۆ ئەم دوو رۆژەش ئاسمان ساف و روون دەبێت و پلەی گەرماش زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام کەشەکە گەرمتر دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی