"سوودی بۆ هەردوولا دەبێت"

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا: خۆشحاڵين بە گرێبەستی نێوان کۆمپانياکان و هەرێم

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا ستایشی ئەو رێککەوتنانە دەکات کە لە نێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە واژۆ کران و دەڵێت، پەیوەندیی نێوان هەردوولا فراوانتر دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا لە کاردانەوەی گرێبەستەکانی وزە لە نێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە “خۆشحاڵی” دەربڕی و رایگەیاند، “بە سوودی هاوڵاتییانی هەردوولا دەشکێتەوە”.

“پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق بە واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان فراوانتر دەبێت”، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وا دەڵێت.

وەزارەتەکە لە راگەيەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی ئێکس دەڵێت، ئەمجۆرە هاوبەشیانە سوودی بۆ هاوڵاتییانى هەردوولا دەبێت و توانای بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق بەهێز دەکات.

رۆژی دووشەممە 19.5.2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، لە ژووری بازرگانی ئەو وڵاتە لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی رێوڕەسمی واژۆکردنی دوو رێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros

هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دوو رێککەوتننامەیان لەبواری...

هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دوو رێککەوتننامەیان لەبواری وزە و نەوت واژۆ کرد