کلاسیکۆی گەرمیان بە یەکسانبوون کۆتاییھات
964
میلاد جلال _ گەرمیان
لەگەڕی 18ـی خولی نایابی کوردستان کلاسیکۆی گەرمیان بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.2.2023، یانەی شێروانە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد. هەر لەسەرەتای دەستپێکی یاریەکەدا ھەردوولا بەهێرشبردن دەستیان بەیاریکردن کرد و چەندین ھێرشیان کردەسەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ھەوڵەکان بێسود بوون و گێمی یەکەم بێ گۆڵ کۆتاییھات.
گێمی دووەمی یارییەکە کە بەگێمی راهێنەران ناسراوە، راهێنەری هەردوو تیپ چەندان گۆڕنکارییان لەپێکهاتەکەی تیپەکەیان کرد بەئامانجی یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان، بەڵام دوجار ناوبژیوان فیکەی کۆتاییهاتنی یارییەکەی بەیەکسانبوونی هەردوو تیپ لێدا.
عادل عەلی، راھێنەری یانەی شێروانە بە تۆڕی964 وت”لەگێمی دووەمی یاریەکە بەھۆی پێکانەوە نەیانتوانیوە گۆڕانکارییەکان بەو شێوەیە بکەین کەخۆمان دەمانویست، بۆیە بەناچاری چەند گۆڕانکاریەکمان ئەنجامدا”.
لای خۆیەوە عەلی قادر، یاریدەدەری راھێنەری یانەی دەربەندیخان بە تۆڕی964 دەڵێ، یاریەکە ئاستێکی لاوازی ھەبوو، ھەردوولا بەخاڵێک رازی بوون، وتی ” یاریەکی بێتام و بێ چێژ بووە، بەڵام سەرکەوتوو بووین کە نەمانھێشت گۆڵمان لێبکرێت”.
یانەی شێروانە 24 خاڵی هەیە، هەروەها دەربەندیخانیش 24 خاڵی و لەڕیزبەندی پێنجەم و شەشەم دێن، بەجیاوازی گۆڵ شێراونە لەپێش دەربەندیخانە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق