لەبەر بێئاوای فێنککەرەوەیان ئیشپێنەکرد

لەم گەرمایەدا بەبێ ئامێری فێنککەرەوە تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا

میلاد جەلال_گەرمیان

ئەمڕۆ دووشەممە، بەھۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە لە ھەندێک لە قوتابخانەکانی سنووری کەلار، بەبێ ئامێری فێنککەرەوە، قوتابیان تاقیکردنەوەیان کردووە.

کاروان رەشید، مامۆستا لە ئامادەیی بەردەسوور بە 964ـی وت، بەھۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی نەتوانراوە تانکی ئاوەکان پربکرێن، بۆیە ئامێری فێنککەرەوە ئیشی پێنەکراوە و قوتابیان لەکاتی تاقیکردنەوەکەیان.

“لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاقیکردنەوە ھەبووە، بەو گەرمایەش تاقیکردنەوەی فیزیایان ھەبووە، قوتابیان لە گەرمایا دەرونیان تێکچوبوو شڵەژابوون”، کاروان رەشید وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کارەبای قوتابخانەکان بکرێت بە 24 کاتژمێری، بۆئەوەی قوتابیان لە کەشێکی گونجاو وانەکانیان بخوێنن و تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.

پێداچوونەوە: هاوبەش