سێ كه‌س ده‌ستگیركراون
دادگای زاخۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆسیەی ئه‌و ژنەى به‌هه‌ڵه خوێنى پێ‌درابوو ده‌ستپێكرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى زاخۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆسییه‌ى ئه‌و ژنه ده‌ستپێكردووه كه به هه‌ڵه جۆرى خوێنى پێدۆرابوو و گیانى له‌ده‌ستدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ سێ كه‌سی ده‌ستگیر كردووه.
دادگاكه، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی، لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه و ئه‌مڕۆ پێنج كه‌سی بانگ كردوو و دووان له‌و كه‌سانه‌ى به كه‌فاله‌ت ئازاد كرد.
ژنكه ناوى شیلان ئیسماعیل و ئه‌و پێنج كه‌سه‌ش كه بانگكرابوون بریتی بوون له پزیشکی نه‌شتەرگەری، یاریده‌ده‌ری پزیشک، پزیشکی بێهۆشکەر و کارمەندی تاقیگەی خوێن.
سەرچاوەیەک لەدادگای زاخۆ بە 964ـى راگەیاند، سبەینێ سێ کەسی دیکەش بانگدەکرێن و لێکۆلینەوە لەسەر روداوەکە به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئەوەی تاوانباری سەرەکی ئەم روداوە ئاشكرابكرێت و رێكارى یاساییش بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە بگیرێتە بەر کە له‌م رووداوه‌دا کەمتەرخەم بوونه.
شڤان گوللی، هاوسەری شیلان بە 964ـى وت “ئێمە ئێستا لە دووەم رۆژی پرسە داین و دوای تەواوبوونی پرسەکە بێ هەڵویست نابین”.
بەپێ ئەو زانیاریانەی كه سه‌رچاوه‌كه‌ى دادگا به 964ـى داوە، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى بانگى دادگا ده‌كرێن، بەپێ مادەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه ماده‌یه‌كی یاساییه تایبه‌ت به ئه‌نجامدانى كه‌مته‌رخه‌مى كردن له‌هه‌ر ئیشوكارێكدا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن