"کەمتر لە پار گەنم وەردەگرین"

بۆ یەکەمجار گەنم لەناو سایلۆی کەلار هەڵدەگیرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

سایلۆی کەلار لە ساڵی 2021ـەوە کراوەتەوە، بەڵام ئەمساڵ یەکەمجارە گەنمی جوتیاران دەخاتە ناو خەزانەکانیەوە و سایلۆکە دەخرێتە ئیش.

سێ ساڵە سایلۆی کەلار گەنمی تێ نەکراوە

سێ ساڵە سایلۆی کەلار گەنمی تێ نەکراوە

لە ساڵانی رابردوودا گەنمی جوتیاران لە زەویەک لە دەرەوەی سایلۆکە وەردەگیرا.

کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ـی وت، “بۆ ئەمساڵ سایلۆکە دەخەینە ئیش و گەنمی جوتیاران دەکەینە ناو خەزانە ستیلەکان، راھێنان بە کارمەندەکان کراوە و ھەموو ئامادەکارییەک کراوە، لەئێستاشدا چاوەڕێی بڕیاری بەغداین بۆ کردنەوەی”.

“نازانین ئەمساڵ چەند گەنم وەردەگرین تا ئێستا ھیچمان پێنەوتراوە، بەڵام بەپێی ئەوەی رێژەی وەرگرتنی ھەرێمی کوردستان لە 700 ھەزار تۆنەوە کەمکراوەتەوە بۆ 400 ھەزار تۆن، بێگومان بەشی ئێمەش کەمتر دەکرێتەوە لەو ڕێژەی پار وەرمانگرت کە 75 ھەزار تۆن بوو”، کاروان ڕەئوف وای وت.

جوتیارانی گەرمیان ھەمیشە گرفتی درەنگ کردنەوەی سایلۆیان ھەیە، لەبەرئەوەی لە گەرمیان زووتر لە ناوچەکانی دیکە دروێنە دەکرێت.

لەوبارەیەوەشەوە کاروان رەئوف دەڵێت، “ئەمساڵ کارمەندمان بۆ دامەزراوە، ھەوڵدەدەین بۆ ساڵانی داھاتوو نزیکەی 10 رۆژێک زووتر لە سایلۆکانی دیکە، گەنمی جوتیارانی گەرمیان وەرگرین.”

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کێشەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار چارەسەرکرا

کێشەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار چارەسەرکرا

وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار دەستیپێکرد

وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار دەستیپێکرد