گەڕایەوە بۆ گوندەکەی خۆی

لە گورگەدەر باخچەیەک بۆ پیرەمێری شاعیر دروستکرا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە گوندی گورگەدەر لە قەزای شارباژێڕ باخچەیەک بۆ پیرەمێردی شاعیر دروستکرا و هەر لە ناو باخچەکە دیوار بەندێکی گەورە دروستکرا کە وێنەی پیرەمێرد و شیعرەکانی لەسەرە.

خەڵکی گورگەدەر کە بە قەولی خۆیان دەڵێن ”گورگەیەر” باسی ئەوە دەکەن کە ساڵانێکی زۆر پیرەمێر لەوێ ژیاوەو هەر لەوێش ئەرزو ئاوی هەبووە، لە شیعرەکانیشیدا ئەمەی نووسیوە.

شێخ سالار عەبدولرەحمان یەکێکە لەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە دروستکردنی باخچەکە بە 964ی وت ”وەک رێز و وەفایەک بۆ پیرەمێردی شاعیر مۆنۆمێنتێکمان لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندی گورگەیەر دروستکردووە”.

هەر دوای ئەو بێژەن جەزای هونەرمەند قسەی کرد و وتی براکەی ئەو وێنەکەی کێشاوە، ئەو باسی شیعرەکانی پیرەمێردی کردو قەولیشیدا دواتر لە چاوپێکەوتنێکی 964 چەند گۆرانییەک بڵێت.

دوای 100 ساڵ بەرهەمێکی پیرەمێردی شاعیر بڵاوکرایەوە

دوای 100 ساڵ بەرهەمێکی پیرەمێردی شاعیر بڵاوکرایەوە