کۆمەڵێ دەستپێشخەری راگەیاند
محەمەد شیاع سودانی: گرنگ ئەوەیە بکرێن بە کردار
964+
ژووری هەواڵ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارەکەی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی چەند دەستپێشخەرییەکی راگەیاندو لە کۆتاییشدا وتی ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم خاڵانە بکرێن بە کردار.
ئەمە پوختەی قسەکانیەتی
– کۆبوونەوەی ئەمجارە زۆر بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی وڵاتانی عەرەبی.
– لە لوتکەی بەیروتی 2019ەوە کۆبوونەوەکان وەستاون، کاتی ئەوەیە گڕوتینێک بدەینەوە بەر خۆمان.
– بۆ وەڵامدانەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا زنجیرەیەک چاکسازی ئابووری و داراییمان راگەیاندووە.
– دەستپێشخەری ”پەیمانی چاکسازی ئابوری عەرەبی بۆ دەیەی داهاتوو” رادەگەیەنین.
– رایدەگەیەنین ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق بۆ هەموو وەبەرهێنانی بیانی و عەرەبی لە بارە.
– ئاستی وەبەرهێنانی عەرەبی و بیانی لە عێراق گەیشتووەتە 89 ملیار دینار.
– داوا دەکەین ناوەندێکی عەرەبی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە بەغدا دروست برێت.
– سندوقی پاڵپشتی عەرەبی رادەگەیەنین بۆ پاڵپشتی غەزەو لوبنان.
– هیوادارین هەموو گفتوگۆکانمان بکرێنە کردارو بۆ خزمەتی گەلانی وڵاتەکانمان و نەوەی داهاتوو.![]()
سودانی پشتیوانی لە کاردیناڵە کوردەکە دەکات بۆ جێگرەوەی پاپا