شەقامی یەرموک لە بەغدا _ وێنە: 964
لە هەندێک شوێن هاتوچۆ قەدەغەیە
لوتکەی عەرەبی جوڵەی هاوڵاتیانی لە شەقامەکانی بەغدا بڕیوە
964+
ژووری هەواڵ
لەو شەقامانەی بەغدا کە نزیکن لە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی، هاتوچۆی خەڵکی ئاسایی قەدەغەیە، تەنیا رێگە بە شاندی بەشداربووانی لوتکەکە دەدرێت هاتوچۆ بکەن.
شەقامی مەئمون کە ناحیەی یەرموک و مەنسوور لە رۆژئاوای پایتەخت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، نزیکە لە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەکە، بۆیە بەتەواوەتی چۆڵی پێوەدیارە. شەقامەکانی زەعفەرانیە و شەقامەکانی قەزای یەرموکیش بەهەمان شێوە.
پێشتر حکومەتی عێراق پشووی فەرمی بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاندبوو، کە لە پێنجشەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەی هاتوچۆی هاتوچۆ بە ئاسانی لە میانی لوتکەکەدا مسۆگەر بکات.
ئەمڕۆ 34هەمین لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەرێوەدەچێ، تائێستا ئەوەی زانراوە دوو سەرۆک و پادشایەک ئامادەییان نابێ لە لوتکەکە، جگە لە شا عەبدوڵا، ئەحمەد شەرع سەرۆكی کۆماری راگوزەری سوریا بەشدارنابێ و لەبری خۆی ئەسعەد شەیبانی ناردووە.
شەقامی زەعفەرانیە:
شەقامی مەئمون:
شەقامی یەرموک: