ئه‌گه‌ر فۆڕمێك پڕنه‌كه‌نه‌وه؟
له كۆیه موچه‌ى نزیكه‌ى 2000 خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌بڕدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه بانكى باواجى ئاگادارى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانى كردووه‌ته‌وه فۆڕمێك پڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌كانیان نه‌بڕدرێت، ماوه‌ى 10 رۆژیان بۆ دناوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه.
لوقمان نه‌ریمان، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكی باوجی به 964ـى وت، ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستییه تایبەته‌كانیان كردووه‌ته‌وه كه موچه له بانكه‌كه‌یان وه‌ردگرن كه بۆ موچه‌ى مانگى داهاتوو فۆڕمی بەرحەیات پڕ بكه‌نه‌وه.
فۆڕمی به‌رحه‌یات تایبه‌ته به‌هه‌ر خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و خانه‌نشینێك كه پێویسته ساڵانه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری کۆمەڵایەتی کۆیە پڕى بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزاندرێت كه له‌ژیاندا ماوه یاخود نا.
وتیشی “ماوەی 10 رۆژمان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆ دیاریكردوون كه پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیگه‌ڕێننه‌وه ده‌نا بۆ موچه‌ى مانگی ئایار موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه بانكى باواجى كۆیه لایه‌تى مانگانه نزیكه‌ى دووهه‌زار خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له سنوروى قه‌زاى كۆیه موچه له بانكه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.