ماددەی هۆشبەری کریستاڵ
لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە
دەست بەسەر 12 کیلۆگرام کریستاڵدا گیرا
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لەدووچالاکیدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەست بەسەر بڕی 12 کیلۆگرام کریستاڵ دەگرن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە توانراوە رێگری لە گواستنەوەی بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵ بگرن کە بازرگانەکان ویستوویانە بیگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێم.
دەشڵێت، جگە لە دەست بەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکە سێ بازرگانیش دەستگیر کراون.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.