بە تاوانی كوشتن و تیرۆر
ترەمپ و شەرع لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە داوای دەستگیركردنیان كراوە
964+
محەمەد فاتیح
لە ساڵانی 2020 و 2021 دادگاكانی عێراق بە تاوانی كوشتن و تیرۆر داوای دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئێستای سوریایان كردووە، بەڵام ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق رەتیدەكاتەوە یاداشتی لەو جۆرە دەركرابێت.
بەپێی ئەو دوو یاداشتی دەستگركردنەی بڵاوكراونەتەوە یەكێكیان لە 11.8.2020 لەلایەن دادگای تێهەڵجوونەوەی بەغدا دەركراوە دژ بە ئەحمەد شەرع بە تاوانی تیرۆر و داوای دەستگیركردنی كردووە، ئەوی تریان لە 6.1.2021 لەلایەن هەمان دادگاوە دژ بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە تاوانی كوشتن دەركراوە و داوی دەستگیركردنی كردووە.
لە 26.2.2025 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بانگهێشتكرا بۆ لوتكەی عەرەبی لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا وتی ئەو بەڵگانامانەی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە یاداشتنامە دەستگیركردنی ئەحمەد شەرع دوورن لە راستییەوە و ساختەن.
دوای ئەوەی ئەحمەد شەرعی بە تیرۆرست وەسفكرد، لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەكارەكەی دوورخرایەوە.
لە 29.4.2025 عەلا حەیدەر پەرلەمانتاری عێراقی سكاڵایەكی یاسایی دژ بە ئەحمەد شەرع تۆماركرد بە تاوانی كوشتنی براكەی لە جەنگی رزگاركردنی عێراق كە ئەوكاتە ئەحمەد شەرع لە ریزەكانی داعشدا بووه لە عێراق بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە.