خەیار و تەرۆزییش هەرزان بوون

سبەی هاوردەی تەماتە و شووتی لە ئێرانەوە رادەگیرێت و نرخیان زۆر هەرزان بووە

+964

دیلان محەمەد جەزا

ماوەی دوو رۆژە نرخی تەماتە دابەزیوە و لە سبەینێوە تەماتە و شووتی هاوردەکردنی قەدەغە دەکرێت و ئیتر نۆرەی بەرهەمی ناوخۆیە بێتە بازاڕەوە.

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی سەروەر عەلی بە 964 وت، ماوەی دوو رۆژە بەهۆی زۆری بەرهەم نرخی تەماتە نزیکەی 300 دینار دابەزیوە و هەر کیلۆیەکی بە 350 دینارە.

باسی لەوەش کرد، لە سبەینێوە هاوردەی تەماتە و شووتی قەدەغە دەکرێت لە دەرەوە و ئەوەی لە ئێرانەوە دێت، تەنیا بەرهەمی ناوخۆی عێراق دەبێت و نرخی ئەو بەرهەمانە بەرز دەبێتەوە.

وتیشی، بەرهەمی كوردستان زۆر نییە و ئەوەی دێت، زیاتر لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقە.

سەروەر عەلی ئەوەشی باس كرد، نرخی خەیار و تروزی و كاڵەكەیش هەرزان بووە و ئەگەر بازاڕێكی باش و هەناردە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی نەكرێت، جوتیارانی كوردستان پارەی مەسروفەكەشیان بۆ دەرناچێت و زەرەر دەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا