"لە کاتی شۆفێری جامەکانتان دابخەن و لایتەکانتان دابگیرسێنن"

هاتوچۆی هەولێر رێنمایی دەدات بە شۆفێران:

964+

ژێوار خدر

هاتوچۆی هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە رێنمایی دەداتە شۆفێران و دەڵێت، “لەکاتی خۆڵبارین دا بە وریایی لێبخوڕن”

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بابەتێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، چەند رۆژێکە خۆڵبارین شاری هەولێری گرتووەتەوە و بەهۆشییەوە ئاستی بینین کەم بووەتەوە.

دەشڵێت، داوا لەشوفێران دەکەین لەکاتی خۆڵبارین دا بە وریایی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن و جامی ئۆتۆمبێلەکانیان دابخەن، لایتی نزم دابگیرسێنن، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دوای خۆتان بتانبینن، چونکە ئاستی بینین بەهۆی خۆڵبارینەکەوە کەم بووەتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش مه‌وداى بینینى ئاسۆى كاتژمێر 6 ى ئێواره‌ له‌هه‌ندێك له‌ شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە:

هه‌ولێر 600  م

پیرمام  2 كلم

سلێمانى 500 م

چه‌مچه‌ماڵ 2 كلم

دهۆك 8  كلم

زاخۆ 9  كم

كه‌ركوك 500 م

خۆڵبارین ئاسمانی کوردستانی کردەوە بە نیسکافەیی و سێ رۆ...

خۆڵبارین ئاسمانی کوردستانی کردەوە بە نیسکافەیی و سێ رۆژێش بەردەوام دەبێت