"سێ بۆ چوار دۆنم زەوی سووتا"

دەغڵودانى گەرمیان خۆى نەبوو، ئاگریشى گرت

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی تیلەکۆی گەرمیان، ئاگر لە داغڵ و دانی جوتیاران کەوتەوە، تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە و پۆلیسی دارستان و ژینگە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

موقەدەم هاشم عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئێوارەی رۆژی دووشەممە 12.5.2025 لە ناحیەی تیلەکۆ لە نزیک گوندی (زەردی حمە) ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیارانی سنوورەکە کەوتەوە و سێ بۆ چوار دۆنم زەوی سووتا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای ئاگادارکردنەوەیان لە سەرهەڵدانی ئاگرەکە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار بە هاوکاری بنکەی تیلەکۆ چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

سەبارەت بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە، هاشم عەلی وتی، “تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەومان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە”.

بەقسەی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، هەماهەنگیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی کەلار هەیە و هەرکات پێویست بکات بۆ بنەبڕکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان، یارمەتیان لێ وەردەگرن.

سەرەتای ئەم مانگەش، بەھۆی ھەورە بروسکەوە، ئاگرێک لە گوندی خوڕخوڕی سەروو لە ناحیەی مەیدان کەوتەوە و بەهۆیەوە 50 دۆنم پوش و پاوان و 5 دۆنم گەنم سووتان.

ھەورەبروسکە پێنج دۆنم گەنمی سووتاند

ھەورەبروسکە پێنج دۆنم گەنمی سووتاند

کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی بارهەڵگرەکانی کەلار دەستگیر...

کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی بارهەڵگرەکانی کەلار دەستگیرکرا