فەلوجە

ئەوەی شۆرت لەپێ بكات دەستگیر دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی فەلوجە هەڵمەتێكی دەستپێكردووە و ئەوەی لە جادە و شوێنە گشتییەكان شۆرتی لەپێ بێت، قۆڵبەستی دەكەن، پۆلیس دەڵێت ئەم كارەیان بۆ پاراستنی دابونەریتی عەشایەرییە.

راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار بە 964یان راگەیاند، پۆلیسی قەزای فەلوجە بەخۆكەوتوون و هەرچی گەنج و مێردمنداڵی شۆرت لەپێ بێت و لە شەقام و شوێنە گشتییەكان بیانبینن، دەیانگرن، ئەمە هەڵمەتێكە دەستیپێكردووە و لە پێناو ئەوەیە دابونەریتی كۆمەڵگە و عەشایەری پارێزگای ئەنبار بپارێزرێت و ئەو بەڕەڵاییە نەهێڵدرێت.

خەڵكی ئەنبار مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە و لە پاركەكان ...

خەڵكی ئەنبار مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە و لە پاركەكان نوێژى جەژنیان کرد