لە کەلار

منداڵێک فیشەکی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەکەلار منداڵێک فیشەکی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئەمشەو لە گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( لانۆ سرود سەعدون ) براوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو”.

“بەوتەی باوکی، منداڵەکە لەکۆڵان یاری کردووە و ئاگادارکراوەتەوە کە منداڵەکەی فیشەکی بەرکەوتووە”، عەلی جەمال قدووری وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ پۆلیس و تیمی کامێرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چوونەتە شوینی رووداوەکە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون دەرکەوتووە، منداڵێکی 10 ساڵان دەمانچەکەی باوکی کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە، بردووتە کۆڵان و فیشەکی بەو منداڵەی دیکەوە ناوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، منداڵەکە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و باوکی  ئەو منداڵەش کە تەقەکەی کردووە، لەگەڵ منداڵەکەی دەستگیرکراون و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 405 ) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.

پێداچوونەوە : سۆڕش قادری

کەسێک 10 فیشەکی بەرکەوتووە و بریندارە

کەسێک 10 فیشەکی بەرکەوتووە و بریندارە