داخستنی سەنتەرێكی مەساج لە هەولێر، كە پیس و ناتەندروست دیارە
هەولێر
بەم شەوە سەنتەرێكی مەساج و فرۆشگایەك داخران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، بەم شەوە چوونە سەر سەنتەرێكی مەساج و فرۆشگایەك و دایانخست.
قایمقامیەتیی قەزای ناوەندیی هەولێر ئەمشەو دووشەممە 12.5.2025 بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و رێگەگرتن لە ساغکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو، لە شارى هەولێر (13) شوێن وەک (چێشتخانە و سەرتاشخانە و ئارایشتگا و مەساج) بەسەرکرانەوە، دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەموکوڕیی دیكەیان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکانیان.
قایمقامیەت رایگەیاند هەریەكە لە مەساجی ژیان و فرۆشگای سۆران تەیار داخران، ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكان.
هاوكات لیژنەكەی قایمقامییەت دەستخۆشی لە هەریەكە لە سەرتاشخانەی سیڤان، سەرتاشخانەی تیلا، سەرتاشخانەی محەمەد و ئارایشتگای مودێرن هوسین كردووە، كە پابەندی رێنماییەكان بوون.