كارەكان لە دووسایدی گۆمەسپان - سماقولی بەردەوامە
سەرۆكی حكومەت لەوێ بوو
بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ دوو سایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقولی تەواو بكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقوڵی، كە هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، كاركردن تێیدا بەردەوامە و بڕیارە كۆتایی ئەم ساڵ بكرێتەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردسانیش كارەكانی پڕۆژەكەی لە نزیكەوەبینی.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025 لە نزیکەوە پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقوڵی بەسەركردەوە، كە لە نزیك بەنداوی گۆمەسپانە.
پڕۆژەكە رێگەی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە گرێدەدات و بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێریش، سەرۆكی حكومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار، ئەندازیاران و كرێكارانی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە كردووە، داواشی كردووە پڕۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و رێنماییەکان بێتە ئەنجامدان.
پڕۆژەكە لە لایەن هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەكرێ، كە هەمان كۆمپانیا شەقامەكانی 120 مەتری و 150 مەتری لە هەولێر دروست كردووە.
هەر بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقولی ، نزیک پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەوربەری بەنداوەکەش دەگرێتەوە و 22 کیلۆمەترە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.