قەرزی زۆریان بەسەردا کەڵەکەبووە و بەشێك لە دوکانەکان داخراون
دوکاندارانی بازاڕی داون تاونی هەولێر گردبوونەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەلێر
بەشێک لە دوکاندارەکانی بازاڕی داونتاونی هەولێر، قەرزی کەڵەکەبوویان لەسەرە و بەشێک لە قەرزەکانیش هی کاتی کۆڕۆنا بەوهۆیەوەشەوە لە لایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی بازاڕەکە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و داخراون.
لێشاو سەفەر، دوکاندارە لە داونتاون، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ”زۆربەی دوکاندارەکان قەرزی کەڵەکەبوویان لەسەرە و داوامان کردووە بە قیست پارەکە بدەینەوە، بەڵام گوێمان لێ ناگرن و لەرێگەی دادگاوە بەشێک لە دوکانیەکانیان داخستووە و بەوهۆیەوە 60 کاسبکار بێ کار و نانبڕوا کراون”.
بازاڕی داونتاون نزیکەی 2700 دوکانی تێدایە، ئێستا 450 دوکان کراوەتەوە و کاری تێدادەکرێت و بەشێکی دیکەی بازاڕەکەش تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر