لە دهۆک

مارکێتێک و کارگەیەکى بەرهەمى سپیایى داخران

964+

وریا فەتاح

لیژنەکانى پاراستنى تەندروستى لە دهۆک، بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنمایییە تەندروستییەکانەوە، مارکێتێک و کارگەیەکى بەرهەمە سپیاییەکانى داخست.

بەڕێوەبەرایەتیى خۆپاراستنى تەندروستى دهۆک بڵاوى کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەکانیان لە ناوبازاڕ سەردانى چەندین مارکێت و کارگە و کۆگاى جۆراوجۆریان کردووە، بەدواداچوونیان بۆ کوالێتى خواردنەکان کردووە.

ئاشکراسى کردووە، بەهۆى جێبەجێنەکردنى رێنماییە تەندروستییەکان و بوونى کەرەستەى ماوەبەسەرچوو، مارکێتێک و کارگەیەکى بەرهەمهێنانى ماست، داخراون.