ژینگەپارێزى هەولێر:

سەگێگ بگرە و سێ هەزار دینار وەربگرە

964+

وریا فەتاح

بەرێوەبەرایەتى ژینگەپارێزى هەولێر دەیەوێت سەگە بەڕەڵا و بێلانەکان بباتە پەناگەى سەگە بێلانەکان، بۆ ئەو کارەشى داوا لەو کەسانە دەکات کە کاریان نییە، سەردانیان بکەن تا گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکەن و بۆ گرتنى هەر سەگێک 3 هەزار دیناریان پێدەدات.

رۆژانە 100 سەگ بگرە 300 هەزار وەبگرە

ژیار جەلال بەڕێوەبەرى ژینگەپارێزى هەولێر بە 964ـى وت،”هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ ئەوەى سەگە بەڕەڵاو بێلانەکان ببەینە شەڵتەر، بۆ ئەو مەبەستە داوامان کردووە هەرکەس دەیەوێت بەشداربێت، دەتوانێت سەردانمان بکات و گرێبەستى لەگەڵ دەکەین”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، بۆ گرتنى هەر سەگێک سێ هەزار دینار دەدرێت بە کەسەکە، ئەگەر رۆژانە 100 سەگ بگرێت 300 هەزارى پێدەدرێت.

روونیشى کردەوە، پێویستە ئەو کەسەى بەشدار دەبێت، ئاژەڵ دۆست بێت، چونکە رێگەپێدراو نییە لەکاتى گرتنى سەگەکان ئازاریان بدات.

“ئێستا رۆژانە 50 سەگ دەگرین و دەیخەینە پەناگەکانەوە”، ژیار جەلال واى وت.

30 هەزار سەگی بەرەڵا گوازراونەتەوە شێڵتەر

30 هەزار سەگی بەرەڵا گوازراونەتەوە شێڵتەر