چالاکى کولتوورییە

تا ئێستا لە بناری چیای کارۆخ بە گاجووت، جووت دەکرێت

964+

ئاکام غەفور-سۆران

ئەمڕۆ لە بناری چیای کارۆخ لە سنوورى وەرتێ، فێستیڤاڵی ئەسپسواری بەڕێوە دەچێت، بەڵام سەیری هەر لایەک دەکەی دیمەنێکی کولتووری و کۆنی کوردەواری دەکەوێتە پێش چاوت، جوتیارێک گاجووتی هێناوە، جووتیان پێ دەکات.

نەوزاد مەولود، جوتیارە و بۆ 964 وتی،” ئەمە کولتووری باب و باپیرانمانە، یەکێکە لە کارە قورسەکان، لە کۆنەوە هەر بەم شێوەیە رەزوباخیان کێڵاوە”.

ئەو جوتیارە باس لەوەش دەکات، سروشتی ناوچەکە شاخاوییە و سەختە و هەر بۆیە ئێستاش بۆ کێڵانی زەوی گاجووت بەکاردێنین و ناتوانن سود لە ئامێر و تراکتۆر ببینن بۆ کێڵانی زەوی.

ئەمڕۆ شەممە 10.5.2025، لە ناحیە وەرتێ، فێستیڤاڵى ئەسپسوارى و چالاکییە کولتوورییەکان بەڕێوە دەچێت و مەیدانێکى ئەسپسواریش دەکرێتەوە.

فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 10ـى بەیانى دەستى پێکردووە و تا کاتژمێر 4ـى ئێوارە بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ دووەم ساڵى لەسەریەکە بەڕێوەدەچێت و تێیدا چالاکى ئەسپسوارى و نمایشى فۆلکلۆرى و هەڵپەڕکێ لاوک و حەیران، ئەنجام دەدرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەرتێ فێستیڤاڵى ئەسپسوارى بەڕێوەدەبات

وەرتێ فێستیڤاڵى ئەسپسوارى بەڕێوەدەبات