سێ رۆژ دەخایەنێت

چوارەم پێشانگەی گوڵ و گوڵزار و باخچە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگەیەكی گوڵ و گوڵزار و كەلوپەلی باخچە لە هەولێر دەكرێتەوە، كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەسەر ئاستی كوردستانە.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری پارك و باخچەكانی هەولێر، كە هاوكات سەرپەرشتیاری پێشانگەكەیە، ئەمڕۆ شەممە 10.5.2025 بە 964ی راگەیاند، پێنجشەممەی داهاتوو 15.5.2025 لە بەردەم پاركی شانەدەر، چوارەم پێشانگەی گوڵ و گوڵزار و كەلوپەلی باخچەكان دەكرێتەوە، كە سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.

وتیشی، بەرهەمی ناوخۆی گوڵ و نەمام و گوڵزار لە لایەن نەمانگەكانی هەموو كوردستان، هەروەها كەلوپەلی باخچە و بڕینەوەی چیمەن و ئەو بابەتانە لە لایەن كۆمپانیاكانی ئەو بوارە نمایش دەكرێن.

“ساڵی چوارەمە پێشانگەكە لە هەولێر دەكرێتەوە و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كارەكان بە باشترین شێوە دەستیپێكردووە”، رێبین ئەحمەد وای وت.

دواپێشانگەی گوڵ و گوڵزاری هەولێر لە 15.3.2023 كرایەوە و تێیدا 100 جۆر گوڵ و نەمام نمایش كران و 25 كۆمپانیا بەشدار بوون، بەڵام پارساڵ پێشانگەكە ئەنجام نەدرا.

دەروازەی هەولێر بە گوڵ و نەمام رازێندرایەوە

دەروازەی هەولێر بە گوڵ و نەمام رازێندرایەوە

دەروازەی هەولێر بە گوڵ و نەمام رازێندرایەوە

دەروازەی هەولێر بە گوڵ و نەمام رازێندرایەوە