فەرمانگەی تەندروستی كەركوك:
كەركوك هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوونی تێدا نەماوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای گرتنەبەری رێكاری پێویست و بڵاوكردنەوەی رێنمایی، ئێستا هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لەكەركوك نەماوە.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بۆ 964 وتی، “ئەومنداڵە تەمەن 9 ساڵەی دوێنی بەگومانی تای خوێنبەربوون پشکنینی بۆکرا ، ئەمڕۆ ئەنجامەکەی گەڕایەوە دەرکەوتە توشی هیچ نەخۆشیەک نەبوە وپشکنیەکەی پاک دەرچووە”
دڵنیاییشیدا، كە ئێستا شاری كەركوك هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوونی تێدا نەماوە.
وتيشى، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی و هۆشیاری بن، پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، هەروەها دووربكەونەوە لەو سۆشیال میدیا و ئەو دەزگایانەی راگەیاندن کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح