وردە وردە هاوین دەگات

ئاسمان ساماڵە و ماڵی سەفرە و سەیرانە

964+

ژێوار خدر

جەو جەوی گەشت و سەیرانە، جا هەر هەینییە و پشووە، ناوی خوای لێ بێنن و لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان سەیرانێکی خۆشی بۆ بکەن.

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، باسی ئەوەشی کردووە پلەکانی گەرما دوو سێ پلە لە دوێنی بەرزتر دەبنەوە، ئیتر کە رۆیشتنە دەرەوە دڵنیابنەوە لەوەی شوێنێکی کوێستان و فێنک هەڵدەبژێرن، ئامان ئاگاتان لە گۆشتەکە بێ لەلای گۆشتفرۆشی متمانەپێکراو و پاکوتەمیز بیکڕن، خۆتان دەزانن تای خوێنبەربوون هەیە و پێویستە ئەم ماوەیە زیاتر ئاگادار بن و خۆتان بپارێزن.

جا ئێوارەش لە کاتی گەڕانەوە بە وریاییەوە لێبخوڕن، ئاشکرایە هەمووی لە سەیران دەگەڕێتەوە و ماندووە و پەلەی ماڵەوەیەتی ئەوە قەرەباڵغی رێگاکەش لەولاوە بوەستێ.

هەر بەپێی کەشناسی جەوی بەیانیش خۆشە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش جیاوازییەکی وایان نابێت لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ.

ئەمەش پلەکانی گەرمای ئەمڕۆیە:

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەستیاریت (حەساسیەت) خراپتر ...

گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەستیاریت (حەساسیەت) خراپتر بێت؟