سکاڵاشی لەسەر تۆمار کردووە

سوپای عیراق خانووی هاوڵاتییەکی کوردی داگیرکردووە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سوپای عیراق لە سنوری گوندی تۆپزاوە خانووی هاوڵاتییەکی کوردیان داگیرکردووە، بە بیانوی ئەوەی نزیکە لە یەکێک لە لە سەربازگاکانیان، خاوەنەکەشی داوە بە دادگا وبە قسەی خاوەن خانووەکە  تاپۆی فەرمی هەیە بەر لە هاتنی سوپا کردویەتی بەخانوو و ئیستا لەو خانووەدا دەژی.

ئیبراهیم خەلیل، خاوەن خانووە داگیرکراوەکە بە964ـی وت، داواکارین سوپا واز لە دروستکردنی کێشە بهێنێت لە گوندی تۆپزاوە، کە ناوچەی کێشە لەسەری مادەی 140ە

وتیشی، خانووەکە بە بیانوی ئەوەی نزیکە لە سەربازگەکەوە،  داگیرکراوە بەڵام راست نییە، چونکە لە دوورە لەو شوێنەوە و تاپۆی زەویەکەیم هەیە کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1935، کاتێک کە کە خانووەکەم دروستکردووە سوپا لێرە نەبووە، سەرباری ئەوەش سوپا سکاڵای لەسەرم تۆمارکردووە بە داگیرکردنی زەوی بە کەفاڵەتی سێ ملیۆن دینار ئازاد کراوم، لەکاتێکدا هێشتا دۆسیەکەشم یەکلا نەبووەتەوە سوپا خانووەکەمی داگیرکردووە.عەبدوڵا محەمەد دانیشتوی گوندی تۆپزاوەیە بۆ 964 وتی، سوپای عێراق بەبیانوی فراوانکردنی سەربازگەکەیان دەستیان بەسەر چەند دۆنم زەوی وخانوویەکی کوردەکاندا گرتووە، جگە لەوەش سکاڵایان لە دژی 18 هاوڵاتی خەڵکی تۆپزاوە کردووە بەبیانوی داگیرکردنی زەوی وەزارەتی بەرگری عیراق لەکاتێکدا زەوی هاوڵاتییەکان خۆیانە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەسەر کێڵانی زەوی گرژی کەوتە نێوان جوتیارانی کورد و عە...

لەسەر کێڵانی زەوی گرژی کەوتە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە سنووری خورماتوو