کاتی دروێنەیە و مەترسییان لەسەرە
له گه‌رمیان راوكردنى مه‌ترسیدار و له داووده‌ش ئاسکەکان ئازاد ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپێكی ژینگه‌دۆست له گه‌رمیان هۆشدارییه‌ك بۆ بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانى بێچووه ئاسكه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه ده‌ڵێت راوكردنێكی مه‌ترسیدار له‌به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت، پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش له‌ناوچه‌ى داووده ئه‌و بێچوه ئاسكانه‌ى كه به‌ده‌ست گیراون ئازادى ناو سروشت ده‌كرێنه‌وه.
گروپی كێودۆستان له گه‌رمیان كه چوار فۆتۆگرافەری خۆبەخشی بێلایەنن و دیمه‌نى باڵندە و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانى سنووره‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەم وەرزە وەرزی زاینی ئاسکەکانی گەرمیانە و دیسان وەك پیشەی هەمیشەییان هەندێ کەسی نەفس نزم و بێ‌ویژدان بەربونەتە گیانی بێچوە ئاسکەکان و دیانفڕێنن.
ده‌ڵێن “ئه‌مه مەترسیدارترین جۆری راوکردنە لە گەرمیان کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ قڕبوونی ئاسکی گەرمیانییه”.
روونیده‌كه‌نه‌وه، كه ئێستا وەرزی دروێنە لە گەرمیان دەستپێدەکات و بێچوەکانیش لەنێو دەغڵودان خۆیان حەشاردەدەن، بۆیە با جوتیار و شوان و خەڵکی ئاسایی بۆ پاراستنی ئەم گیاندارە دەگمەنە و مانەوەیان لە گەرمیان هاوکار بن، هەر کەسانێکی راوچی یان گومانلێکراویان بینی بە زووترین کات پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سنووره‌كانییه‌وه بكه‌ن.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌كیش كه بۆ 964 نێردراوه، گەنجێکی ناوچەی داودەی سنوری دوزخورماتوو چەند بێچووە ئاسکێک ئازاد دەکات كه پێشتر به ده‌ست گرتوونى و له‌گه‌ڵ ئازادكردنه‌كه‌شیان بۆ ناو سروشت پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم راوچییەکانی سنورەکە دەکات، كه پارێزگارى له ئاسكه‌كان بكه‌ن و پاره هه‌موو شتێك نییه له‌رێگه‌ى ئه‌م ئاسكانه‌وه به‌ده‌ستى بهێنن.