نیچیرڤان بارزانی دەچێ

هەرێمی کوردستان میوانداری کۆڕبەندی دۆحە کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە کۆتایی ئەمساڵ، کۆڕبەندی دۆحە لە ماوەی دوو رۆژدا کارەکانی دەستپێ دەکات و هەر لە ئێستاوە کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، چووە لای نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی کۆڕبەندەکە کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7.5.2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله‌، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر یەکیان بینی.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی هەواڵی دیدارەکەی داناوە و نوسیوویەتی،  کونسوڵ، بانگهێشتنامه‌يه‌كى محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ به‌شداريكردن له‌ كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه‌دا، گه‌يانده‌ نێچيرڤان بارزانى كه‌ بڕياره‌ ديسه‌مبه‌رى داهاتوو لە قەتەر بەڕێوەبچێ.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئامادەیی نیشان داوە بەشداری کۆڕبەندە بکات، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ‌جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا كردوه‌تەوه‌.

کۆڕبەندی دۆحە

کۆڕبەندێکە کە ساڵانە و لە ساڵی 2001 وە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت. ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش و گفتوگۆیە، بۆ کۆکردنەوەی سەرکردەکان و داڕشتنی سیاسەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگ و ئاڵۆزییە بەرچاوەکانی بەردەم جیهان.

تەوەری ئەمساڵی 2025، بریتیی دەبێ لە “دادپەروەری لە کرداردا: لە دەرەوەی بەڵێنەکان بۆ پێشکەوتن”. کۆڕبەندە لە پێگەی خۆی نوسوویەتی، وەک هەمیشە بەرنامەکەمان کۆمەڵێک بابەت دەگرێتەوە لەوانە جیۆپۆلەتیکس، ئاسایش، ئابووری، گەشەپێدان، تەکنەلۆژیا و کولتوور.

دیمەنێک لە دیدارەکە؛

هەرێمی کوردستان میوانداری کۆڕبەندی دۆحە کرا

قەتەر کونسوڵخانە لە هەرێم دەکاتەوە

قەتەر کونسوڵخانە لە هەرێم دەکاتەوە

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

ئەسەدی رێگر نەما.. تورکیا غازەکەی قەتەر دەگەیەنێ؟

ئەسەدی رێگر نەما.. تورکیا غازەکەی قەتەر دەگەیەنێ؟