ناسڕی رەزازی خواحافیزی دەکات

“50 ساڵە گۆرانی دەڵێم کاتی وچانە”

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

ناسڕی رەزازی هونەرمەندە دەنگ رەسەنەکەی کوردان، پاییز رووی لە تەمەنی کردووە و دەڵێت، ئیتر ناتوانم بۆ ماوەیەکی زۆر سواری فڕۆکە بم و کۆنسێرت ئەو وڵاتانە بکەم.

ساڵانێکە ناسڕی رەزازی خزمەت بە هونەری کوردی دەکات و 55 ساڵە گۆرانی دەڵێت، ئێستاش 45 بەرهەمی نوێی ئامادەیە، بەشێکیان کۆمەڵێ گۆرانی کوردین کە تورک بردوونی و بەناوی خۆیانەوە بڵاویان کردووەتەوە، بەڵام ناسڕ دووبارە بو کوردی بڵاویدەکاتەوە و بۆ 964 وتی، شانازی دەکەم هێناومەتەوە سەر فەرهەنگی کوردی.

نەیشاردەوە کە لە بڕیارەکەی پاشگەز نەبووەتەوە و دوای تەمەنی 70 ساڵی و ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک ئیتر خواحافیزی لە هونەر دەکات و سەرقاڵی نوسینەکانی دەبێت.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"شانازی دەکەم کچی مەرزیە و ناسڕی رەزازیم"