بڕیاری قایمقامە

پێنجوێن؛ لەبری پیکاب و ماتۆڕ بەڕاد بۆ گواستنەوەی گۆشت دانرا

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

هەتا ئێستا، بۆ گواستنەوەی گۆشت بۆ قەسابخانە و گۆشتفرۆشەکان، پیکاب و ماتۆڕی سێ تایی لە پێنجوێن بەکاردەهات، بەڵام قایمقامیەتی پێنجوێن بڕیاریدا، ئیتر بەڕاد بەکاربهێندرێت بۆ گواستنەوەی گۆشت.

نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە ناوە و دەیانەوێ گۆشت بە رێکارێکی تەندروست بگات بەدەست هاوڵاتی.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025، سەروەر کەریم، سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی پێنجوێن بە 964ی وت، دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردراوە، شێوازی گواستنەوەی گۆشت لە کوشتارگەکان بگۆڕن و لەمەودوا بە ناچاری دەبێت قەسابەکان بە بەڕاد گۆشتەکانیان بگوازنەوە.

تائێستا، قەسابەکە بە سەیارەی تایبەتی خۆی گۆشتەکەی دەگواستەوە کە بەشێکی زۆریان پیکاب-یان پێ بووە و ئەوانەی پێیان نەبووە ئۆتۆمبێلێکیان بەکرێ بۆ گرتووە.

بسەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان وتی، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری کوشتارگە و قەسابەکانی پێنجوێن، بڕیاریانداوە لەسەر ئەوەی کە بەناچاری قەسابەکان گۆشت بەو بەڕادە بگوازنەوە کە کوشتارگەکە دابینی کردووە.

زیاتر لە پێنج ساڵە لە قەزاکانی دیکەی دەورووبەری پێنجوێن، گۆشت هەر بە بەڕاد گواستراوەتەوە و شێوازی نوێ پەیڕەو کراوە، جگە لە قەزای پێنجوێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە پێنجوێن وشکەساڵی راگەیاندرا

لە پێنجوێن وشکەساڵی راگەیاندرا

بۆنە ناخۆشەکەی پێنجوێن پاشماوەی مریشک بوو

بۆنە ناخۆشەکەی پێنجوێن پاشماوەی مریشک بوو