له‌سنوورى چه‌ند گوندێكن
له به‌روارى باڵا تابلۆكانى هۆشیاری مین و ته‌قه‌مه‌نى نوێكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى دهۆك ده‌ستى به نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌و تابلۆیانه كرد كه له ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا‌و بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى داندراون.
تابلۆكان كه‌وتوونه‌ته گونده‌كانى باروخێ و كانیا میسكا له‌سنوورى ناحیه‌ى كانى ماسی له قه‌زاى ئامێدی.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، تابلۆكان له ئاسن و به قه‌باره‌ى گه‌وره دروستكراون، له‌نزیك ئه‌و زه‌ویانه جێگیركراون كه مین و ته‌قه‌مه‌نیان لێه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سنووره‌كه نائارامه و به‌رده‌وام شه‌ڕ و ئاڵۆزى توركیا و په‌كه‌كه‌ى لێ رووده‌دا، نه‌تواندراوه ئه‌و تابلۆیانه نوێبكرێنه‌وه.
ده‌زگاى مین هاوڵاتیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك مین یاخود ته‌قه‌مه‌نیان بینی، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هێڵى گه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به ژماره 182 بكه‌ن و تیمه‌كانیان ده‌گه‌نه لایان.