زیاتر لە هەشت تۆن کاڵەکی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە
لە مەرزى شوشمێ
لەماوەى هەفتەیەکدا نزیکەى 40 تۆن کاڵەکى نەشیاو بۆ خوارد دەستى بەسەرداگیراوە
964+
وریا فەتاح
لەماوەى حەوت رۆژى رابردوودا نزیکەى 40 تۆن کاڵەکى نەشیاو بۆ خوارد لە مەرزى شوشمێى سنوورى ناحیەى بیارە، دەستى بەسەرداگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى بیارە بڵاوىکردەوە، ئەمڕۆ سیشەممە 6.5.2025، لە مەرزى تەوێڵە- شوشمێ، لە سنوورى ناحیەى بیارە، لەلایەن ھۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی و بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەروازەی تەوێڵە دەستگیرا بەسەر بڕی 19 هەزار و 50 کیلۆگرام کاڵەکى نەشیاو بۆ خواردن.
رۆژى 3ـى ئەم مانگەش هەشت تۆن و 710 کیلۆگرام کاڵەکى نەشیاو و رۆژى 30.4.2025، بڕى 11 تۆن و 660 کیلۆگرامى دیکە، دەستى بەسەرداگیراوە.
بەمەش لەماوەى حەوت رۆژى رابردوودا 39 تۆن و 420 کیلۆگران کاڵەکى نەشیاو، لە مەرزى شوشمێ دەستى بەسەرداگیراوە.