چەمچەماڵ

40 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گەیاندرانە نەخۆشخانە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی کاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستانی گرتەوە، تەنیا لە چەمچەماڵ 40 لە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025 ئاشكرای كرد، لە چەمچەماڵ 40 هاوڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، چارەسەری و چاودێریی پێویستیان بۆ کراوە و دوای جێگیربوونی باری تەندروستیشیان، گەڕانەوە ماڵەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

تەندروستیی چەمچەماڵ دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەبەر پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هەموولایەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

هەروەها هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای كەركوك، كە خۆڵبارینەكە زۆر چڕبوو، نزیكەی 100 كەس داخلی نەخۆشخانە كران، هەروەها لە هەولێر و سلێمانییش چەند هاوڵاتییەك بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكانیان كرد.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی شەپۆڵی خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان و عێراق كۆتایی پێبێت، كە چەند رۆژێكە دەستیپێكردووە.