لە پێنجوێن

دوو پیکاب دار و خەڵوز دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

تێکدانی ژینگە لەلایەن کەسانی هەلپەرست لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە و لە پێنجوێن دوو پیکاب دار و خەڵوز دەستیان بەسەرداگیرا و داربڕەکانیش دەستگیر کران.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025 لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن و لە دوو حاڵەتی جیاوازدا، دەستگیراوە بەسەر 61 فەردە خەڵوز و یەک پیکاب داری بڕدراوـدا .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو بابەتە دوو هاوڵاتی دەستگیر کراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

لەسەر داربڕین و خەڵوز کردن دوو هاوڵاتی دەستگیرکران

لەسەر داربڕین و خەڵوز کردن دوو هاوڵاتی دەستگیرکران

دارە تەڕەکان دەستیان بەسەرداگیرا و داربڕەکان لەوێ نەب...

دارە تەڕەکان دەستیان بەسەرداگیرا و داربڕەکان لەوێ نەبوون