لە نزیک کەرکوکیشی دا

بوومەلەرزە لە تەقتەق روویدا و هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە

+964

گۆڤەند فەتاح – تەقتەق

کەمێک بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەک نزیك شاری كەركوک و قەزای تەقتەق و دەوروبەری هەژاند و هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.5.5، نزیك کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە بوومەلەرزە روویداوە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی سنووری كەركوك و تەقتەق هەستیان پێکردووە.

ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق، بە 964ـی وت، کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەک تەقتەقی هەژاند، بەشێکی زۆری خەڵکەکە هەستیان پێکرد، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

وتیشی، ئێمە نازانین پلەی رێختەری بوومەلەرزەکە چەندە، چونکە هیچ ئامێرێکی تایبەتمان نییە، بەڵام بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز نەبووە و سەلامەت بوو.

ئەوەی تا ئێستا زانیاری دەست 964 کەوتبێت بوومەلەرزەکە تەنیا تەقتەق و بەشێکی کەمی دەوروبەری گرتووەتەوە، بە پێی ئەوەی لە سنووری کۆیە و تەقتەق هیچ ئامێرێکی پێوانەی تایبەت بە بومەلەرزەی لێنییە بۆیە نازاندرێت پلەکەی چەند بووە.

لەلایەكی دیكە دەستەی گشتیی كەشوهەوا و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەم ئێوارەیە بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك لە دەوروبەری كەركوكی داوە بە پلەی 3.6.

دەشڵێن، چەقی بوومەلەرزەكە 26 كیلۆمەتر لە سەنتەری كەركوك دوورە بووە و هاوڵاتیانیش هەستیان پێكردووە.

روودانی بوومەلەرزەكە لە كاتێكدایە خۆڵبارینێكی چڕ و باوباران رووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بوومەلەرزەیەک لە هەولێر و دهۆک و سۆران هەستی پێکرا

بوومەلەرزەیەک لە هەولێر و دهۆک و سۆران هەستی پێکرا