ئەمڕۆ کۆتایی دێت

کۆمسیۆن بۆ 964: تائێستا بڕیار نیە بۆ درێژکرنەوەی وادەی تۆمارکردنی قەوارەکان

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 2:00 وادەی تۆماری قەوارە و هاوپەیمانیەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق کۆتایی دێت.

رۆژی 11.11.2025 دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەڕلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی وت، ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ وادەی تۆمار کۆتایی دێت.

غەلای وتی، تائێستا کۆمسیۆن هیچ بڕیارێکی لەلایەن، ئەنجومەنی کۆمسیاران پێ نەگەیشتووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تۆماری حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن.

بە گوێرەی داتای بەردەستی کۆمسیۆن، تا ئێستا 71 هاوپەیمانی و قەوارە ناویان تۆمار كردووە، ئەوە جگە لەوەی هیچ هاوپەیمانییەكی نوێ تۆمار نەكراوە.

کۆمسیۆن: لە هەرێمی کوردستان 173 بنکەی نوێکردنەوەمان هەی...

کۆمسیۆن: لە هەرێمی کوردستان 173 بنکەی نوێکردنەوەمان هەیە