یانەکە سزا دراوە
ئامادەنەبوونی هاندەران لە یاریگای نەورۆز کاسبکارانی بێ بازاڕ کردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
یاری نەورۆز بێ هاندەرە و کاسبکاران بێ بازاڕ ماونەتەوە لە دەوری یاریگای نەورۆز و بازاڕیان سفر بووەتەوە.
ستار عەبدوڵا کاسبکارێکە و بە 964ـی وت، بەهۆی رێگەنەدان بە بەشداری هاندەران بۆ یاری نەورۆز بێ بازاڕ بوون و کەسابەتیان نەماوە و کاریگەری لەسەر ژیانیان دروستکردوە.
ئەمشە و یاریگای نەورۆز هەرچەندە یاری تیادایە بەڵام جگە لە یاریزانەکان و کارمەندانی یاریگاکە هیچ هاندەرێک بۆی سزای فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە ئامادەنین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی