دوای رازیبوونی خیسۆس كاساس

عێراق و ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دا، له‌ مانگی داهاتوو یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كارگێڕی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، هه‌ڵبژارده‌كه‌یان رازیی بووه‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ مانگی ئاداری داهاتوو له‌ تاران ئه‌نجامبدات، ئه‌مه‌ش دوای رازیبوونی خیسۆس كاساسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌.
 پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه‌ عێراق له‌گه‌ڵ تایلاند یاری دۆستانه‌ ده‌كات، به‌ڵام سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی تایلاند رایگه‌یاند، یارییه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ به‌رنامه‌یه‌دایه‌ له‌م زووانه‌ له‌ شاری به‌غدا یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، چه‌ند بژارده‌یه‌كیان بۆ ئه‌م یارییه‌ هه‌یه‌.