پسپۆڕێکى شێرپەنجە:

“نابێت لە یەک چا زیاتر بخورێتەوە لە رۆژێکدا”

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پسپۆڕێکى شێرپەنجە ئاشکراى دەکات، نابێت رۆژانە لەیەک چا زیاتر بخورێتەوە و کەمتر لە یەک کەوچکیش شەکرى تێبکرێت، پێشى وایە کۆمەڵێک خواردن و میوە و هۆکارن بۆ توشبوون بەو نەخۆشییە.

دکتۆر تاژان تەها، پزیشکی پایە بڵندی شێرپەنجەزانی بە 964ـی وت، لە پێشتردا وا باو بوو، کە تەنیا شیرینی دەبێتە هۆی شێرپەنجە، بەڵام ئێستا گۆڕاوە نەک تەنیا شیرینی هەریەکە لە میوە، بەرهەمە کاربۆهیدراتیەکان، برنج و نانیش هۆکارێکن بۆ تێکچوونی تەندروستی لەش، دەبنە هۆی قەڵەوی، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە.

وتیشی،”شیرینی و بابەتەکانی دیکە دەبێت بە بڕی تەندروست بخورێن، بۆ نموونە لە رۆژێکدا دەبێت تەنیا یەک چا بخورێتەوە و شەکرێکی کەمی تێبکرێت”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خەنە چارەسەرى شێرپەنجەى مەمکە

خەنە چارەسەرى شێرپەنجەى مەمکە