هەورە بروسكەش ماڵێكی سووتان
پردێك لە دیوانییە و سێ تاوەری كارەبا لە سەڵاحەدین كەوتنەخوارەوە
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەو گۆڕانكاریە كوتوپڕەی لە كەشوهەوای عێراق روویدا و رەشەبای بەهێز و خۆڵبارین و تاوەباران ناوچەكەی گرتەوە، پردێك لە دیوانییە و سێ تاوەری كارەبا لە سەڵاحەدین كەوتنەخوارەوە و ماڵێكيش بەهۆی هەورە بروسکەوە لە رۆژئاوای موسڵی پارێزگای نەینەوا سووتا.
سادق عەتییە، شارەزای كەشناسی بە 964ـی وت، “رەشەبایەكی بەهێز و خۆڵبارین ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە و رەنگە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، تاكو 15ـی ئەم مانگەش كەشوهەوا بەردەوام لە گۆڕانكاری كوتوپڕدا دەبێت، لە ئاكامدا رەشەباكە پردی سەر دەریای دیوانییەی خستە خوارەوە كە ناوچەی عرووبە و شاری خیولی گەشتوگوزار پێكەوە دەبەستیەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە لەو كاتەدا كەس بەسەر پردەكەوە نەبووە و زەرەروزیانی گیانی نەبووە.
خۆڵبارین كەركوكی خستە ئامادەباشیەوە
لە قەزای شەرقاتی پارێزگای سەڵاحەدینیش بەهۆی رەشەبا خۆڵاوێكەوە سێ تاوەری گواستنەوەی وزەی كارەبا كەووتنە خوارەوە و بووه هۆی بچڕانی كارەبا لە هەندێك گەڕەكی قەزاكە.
لە پارێزگای نەینەواش هەورە برووسكەیەك بەر ماڵێك لە گووندی مەجارین كەووت لە رۆژئاوای موسڵ و سووتانی، بەڵام خۆیان سەلامەت دەرچوون و زەرەروزیانی گیانی نەبوو.
“پێشبینی دەكرێت گۆڕانكاری كەش و هەوای ئەم بەهارە تاكو ناوەڕاستی ئەم مانگە 15.5.2025 بەردەوام بێت و گۆڕانكاریە كوتوپڕەكان درێژەیان دەبێت و كەش و هەوا بە جێگیری نامێنێتەوە” سادق عەتییە وای وت.
